چاپکەری فرەکرداری Xerox Versalink C7130 Full ڕەنگاوڕەنگ

چاپکەری (Xerox Versalink C7130 Full)ی A3 یاریدەدەرە لێهاتوو و بەتواناکەت لە شوێنی کارەکەت. بەردەوامییت لەگەڵ تەکنۆلۆجیا سەرکەوتنی کارەکەت مسۆگەر دەکات، ئەمە زیاترە لە چاپکەرێک، بەڕۆژکردنەوە (Update)ە بەردەوامەکانی وادەکەن هیچ کاتێک دوانەکەویت لە نوێترین تایبەتمەندییەکان. دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ: لەبەرگرتنەوە (Copy)، چاپکردن، پێداگەڕی (سکان)، فاکس و زیاتریش!

SKU: Xerox Versalink C7130 Full Categories: , Tags: ,

Description

Authorized Partner Icon ئادەم ستۆر، بریکاری فەرمیی (Xerox) لە ئێراق

چاپکردن

جۆری پەڕە
قەبارەکانی: A3 و A4 و A5 بە کێشی: 60 تا 250 gsm

کۆگاکردنی پەڕە
2 سندووق + ڕاگر (Stand)

کۆنترۆڵکردن
ڕوونمای دەستلێدان (Touch Screen) بەتەواویی دەتوانیت ڕێکی بخەیت بەو شێوەیەی خۆت بەلاتەوە گونجاوە

خێرایی
تا 30 پەڕە لە خولەکێکدا

خێرایی پێداگەڕی (Scan)
تا 80 وێنە لە خولەکێکدا

قەبارەی پێشنیارکراوی چاپکردنی مانگانە
تا 129,000 پەڕە

خێرایی چارەسەرکەر (Processor)
1.05 GHz Dual core

پەیوەستکردن (Connectivity)
Ethernet 10/100/1000 Base-T, High-speed USB 3.0, Wi-Fi® and Wi-Fi Direct ® with optional Wi-Fi Kit, NFC Tap-to-Pair

زۆرترین شیکاریی چاپکردن (Resolution)
چاپکردن: 1200 بە 2400 dpi
لەبەرگرتنەوە: 600 بە 600 dpi

کاتی پێویست بۆ چاپکردنی یەکەم پەڕە
ڕەنگاوڕەنگ: 7 چرکە
ڕەش و سپی: 5.4 چرکە

کاتی پێویست بۆ لەبەرگرتنەوە (Copy)ی یەکەم پەڕە
ڕەنگاوڕەنگ: 6.7 چرکە
ڕەش و سپی: 4.4 چرکە

بەکاردەهێنرێت بۆ چاپکردن، لەبەرگرتنەوە و پێداگەڕیی دوو دیو

ئەم چاپکەرە تایبەتمەندیی (Xerox ® Standard Accounting Tool)ی لەگەڵدایە، زۆر بەئاسانیی دەتوانیت زانیاری و ناوی بەکارهێنەرانی چاپکەرەکە بخەیتە ناوی، لەگەڵیدا دەسەڵاتەکانیان پێ ببەخشیت. ئەم ئامڕازە ڕێگەت پێ دەدات بەوردی چاودێریی بەکارهێنانی تەواوی چالاکییەکان بکەیت، هەروەها دەسەڵاتی بەکارهێنان بەپێی کەسەکان دیاریبکەیت.

بەتەواویی دەتوانیت لە ڕێگەی تەلەفوونەکەتەوە چاپکەرەکە بەکاربهێنیت

بەرنامەی بەکاربەریی لایەنی سێیەم (Third-party Apps) دەتوانیت دابگریت بۆ ئەوەی زیاتر سوود لە تواناکانی چاپکەرەکە وەربگریت و تایبەتمەندیی زیاتری پێ ببەخشیت. بۆ زانیاریی زیاتر، سەردانی (Xerox Workplace Apps) بکە بۆ بینینی بەرنامە بەکاربەرییەکان.

حبرەکان:
حبری (VersaLink C7100 Black Toner Cartridge) ڕەش
حبری (VersaLink C7100 Yellow Toner Cartridge) زەرد
حبری (VersaLink C7100 Cyan Toner Cartridge) سایان
حبری (VersaLink C7100 Magenta Toner Cartridge) سوورباو

Additional information

نیشانەی بازرگانی

Xerox

TOP